WebcamXP Pro ئامرازێکی باش بۆ ئەو کەسانەیە کە بە وێبکام و پەیوەندییە وێنەییە ئۆنڵاینەکانی خۆیان بایەخی تایبەت دەدەن. ئەم ئامرازە بەهێزە و بە رابردوویێکی سەرکەوتوو کە بۆ بەرێوەبردنی پووختی وێبکام تەراحی کراوە، ئەم ئیمکانە بۆ بەکارهێنەران دەستەبەر دەکات کە جگە لە زەبتی دەرچوونگەی وێبکام دا، لە زۆر شوێنی تر وەک ئامرازێکی پاراستن بەکار بهێنرێت.
ئەم ئامرازە پاراستنی تایبەتی بۆ بەکارهێنەرانی لە بەرچاو گرتووە وئیزن بە هاتنە ناوەوەی هاکێرەکان نادات کە بتوانن وێبکام هەک بکەن. دانانی فیلم بە جێگەی وێنەکانی دەرچوونگەی وێبکام، یێکێ لە تایبەتمەندییەکانی سەرنجراکێشی ئەم ئامرازەیە. واتە بەکارهێنەر دەتوانێ لە جێی وێنەی خۆی لە پەیوەندییە ئۆنڵاینەکان دا، وێنە زەبتکراوەکانی دابنێ بێ ئەوەی کەسی بەرانبەر بەم کارە بزانێ. لە راستی دا ئەم کارە هەر ئەو وێبکامە گریمانەکی(Virtual*)ـەیە کە حەتتا بە بێ هەبوونی وێبکام وەک رەقەکاڵا، توانایی ئیجراکردنی هەیە.
کەڵک لێوەرگرتنی هاسان لە ئامراز وتەواوی بژاردەکانی جێگیر لە ناوی دا، هاسان لە پەیوەندی گرتن بە وێبکام و خێرایی بەرز و هەر وەها گوونجاو لە گەڵ هەر چەشنە وێبکامێک دا، لە تایبەتمەندییەکانی ئەم ئامرازەن. خاڵی کۆتایی هەبوونی قەبارەی مامناوەندی بە نیسبەت ئامرازە هاو شێوەکانی خۆیێتی، کە جێی هەڵسەنگاندن نین. هێندێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم ئامرازە بە کوورتی بریتین لە:
-قەبارەی کەم و خێرایی زۆر لە بەکارهێنان دا
-ئیمکانی دانانی فیلم لە جێگەی وێنەگەلی وێبکام دا
-پشتگری کردن لە http server و ftp upload بۆ بەرێکردنی وێنەگەل
-گونجان لە گەڵ هەرچەشنە وێبکامێک و کارتەکانی گرتن (Capture*) و تی ڤی
-پاراستنی بەرزی ئامراز
-پشتگری تەواو لە فۆرمەتەکانی ویدئۆیی
-توانایی پشتگریکردن لە کامێراکانی ناوخۆیی
-توانایی دانانی وشەی نهێنی لە سەر ئامراز بە مەبەستی پارێزگاری پتر
-ئیمکانی زەبتکردنی وێنەگەل لە دەرچوونگە (Output*) ی وێبکام دا
-هاسان لە کارپێکردندا
-گوونجاو بۆ بەکارهێنەرانی پیشەیی
-و...